سەڵاح قوڕەشی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ میدیاکانی کوردستان ڕایگەیاند: ڕێکخراوی دابینی کۆمەڵایەتی خزمەتگوزاری پێشکەش بە چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا دەکات و زیاتر لە ٤٦ میلیۆن کەس لە ئێراندا لە لایەن ئەم ڕێکخراوە خزمەتیان پێدەکرێت کە زیاتر لە ٤ میلیۆن کەسیان مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.
قوڕەیشی وتی: زیاتر لە 685 هەزار کەس کە 45%ی دانیشتوانی پارێزگاکە لەخۆدەگرێت، بیمەی جۆراوجۆری دابینی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
ڕاشیگەیاند: ئێمە 63 هەزار و 462 خانەنشینمان هەیە کە بیمەی دابینی کۆمەڵایەتییان بووە لە پارێزگای کوردستان کە بە گوێرەی یاسا لە کاتی خۆیدا و بێ دواکەوتن مووچەکەیان دەدرێت.
بەڕێوەبەری گشتی دابینی کۆمەڵایەتی پارێزگای کوردستان ئاماژەشی دا کە بە خانەنشین کراوەکان قەرزی بانکی دەدرێت و ئاسانکاری پێویستیشمان کردووە کە خانەنشینەکان چالاکی وەرزشییان ببێت و بەشدار بن لە کێبڕکێ نەتەوەیی و نێونەتەوەیی وەرزشیدا.
342/