AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٣ شوبات ٢٠٢٤

٧:٥٨:٢٧ د.ن
1434921

دوژمن، چاوەڕوانی چاوەڕوان نەکراوەکانی ئێمە بێت

بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە کاردانەوە بە هێرشی دوێنێ شەوی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا ڕایگەیاند کە ڕووداوی چاوەڕوان نەکراویان هەیە کە تووڕەیی دوژمنان و شادی دۆستانی بەدواوە هەیە.

بزووتنەوەی نوجەبای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک نیسبەت بە هێرشی دوێنێ شەوی ئەمریکا بۆ سەر خاکی عێراق و سووریا کاردانەوەی نیشان دا.

بزووتنەوەی نوجەبا وتی: ئەمریکا هێرشێکی دیکەی ئەنجام دا و سەروەری و خاکی عێراقی پێشێل کرد و بووە هۆی شەهادەتی دەیان عێڕاقی.

لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە: ئەمریکای داگیرکەر بزانێت کە بەرخۆدانی ئیسلامی لە کات و شوێنی خۆیدا، وەڵامی گونجاو بە ئەو هێرشە دەداتەوە.

بزووتنەوەی نوجەبا لە درێژەدا جەختی کرد: ئێمە هەوڵی چاوەڕوان نەکراوەمان پلان ڕێژی کردووە کە دەبێتە هۆی تووڕەیی دوژمنان و شادی دۆستانمان. ئێمە هەرگیز سازان ناکەین و نەکشێینەوە.

342/