AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢ شوبات ٢٠٢٤

٣:٢٧:١٥ د.ن
1434575

ئێران ژمارەیەکی زۆر سیخوڕی لە 28 وڵاتی جیهان ئاشکرا کرد

وەزارەتی ئیتلاعات ژمارەیەکی بەرچاو لە سیخوڕەکانی مووسادی لە ٢٨ وڵاتی جیهان ئاشکرا کرد.

وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند توانیویەتی گورزێکی کوشندە لە دەزگای هەواڵگری و سیخوڕی ئیسڕائیل بدات و ژمارەیەکی زۆر سیخوڕیان لە جیهاندا بناسێتەوە.

لە ڕەگەیێندراوەکەی ئیتلاعاتدا هاتوووە: گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ھەواڵگری و دژە ھەواڵگریی تێکەڵ، لەدژی ڕێکخراوە ئەمنیەتی و سیخوڕییەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، کۆکردنەوەی زانیاری ناوازە و بێ وێنە لەو خزمەتگوزارییانە دەستکەوت و دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و کەڵک لێوەرگرتنیان دەستیپێکرد.

جگە لە دەرئەنجامە هەواڵگری و ئەمنییەکان، بەدەستهێنانی زانیاری تایبەت پەیوەست بە هەندێک لە گرنگترین دامەزراوە سەربازییە نهێنییەکان، کارگەی چەک و پیشەسازییە ستراتیژییە مەدەنییەکانی ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی،  لە دەستکەوتەکانی زنجیرە ئۆپەراسیۆنە گەورە و فرە قۆناغییەکانە ئەم وەزارەتە بووە.

ئاماژەش دراوە کە دەیان سیخوڕ و توخمە تیرۆریستییەکانی پەیوەست بە ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنیستی لە ٢٨ وڵاتی جیهان و لە سێ بەژی ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپا دەستنیشان کراون.

342/