AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢ شوبات ٢٠٢٤

٣:٢٦:٤٢ د.ن
1434574

ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داگیرکەران بەردەوام دەبێت تا عێراق بەجێدەهێڵن

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق ڕایگەیاند: مەکینەی شەڕی دەروونی ئەمریکی هەرگیز بەرخۆدانی عێراق تووشی شۆک ناکات.

 شێخ "ئەکرەم ئەلکەعبی" ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی نوجەبای عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاری کەتیبەکانی حزبوڵا ڕاگەیاند بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی داگیرکەرانی ئەمریکی.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئێمە چەندین جار جەختمان کردووە و دووپاتمان کردووەتەوە کە بڕیاری ئێمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەران تەنیا عێراقییە و هەرگیز لە درێژەدان بە ڕێگاکەمان ناوەستین تا گەیشتن بە دوو ئامانج: یەکەم: ڕاگرتنی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، و دووەم: کشانەوەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق.

342/