AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢ شوبات ٢٠٢٤

٣:٢٦:١٠ د.ن
1434573

تورکیا بنکەی ئاسایش لە قامیشلۆ پێکا

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای سەرەکی هێزە ئەمنییەکانی کوردی ناسراو بە "ئاسایشی" لە شاری قامیشلۆی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کردە ئامانج

 سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای سەرەکیی هێزە ئەمنییەکانی کورد ناسراو بە "ئاسایش" لە شاری قامیشلۆیان بۆردومان کردووە. .

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، سوپای تورکیا بە بەشداریی هێزە چەکدارەکانی ژێر پاڵپشتی خۆی لە باکووری سووریا، ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی بەهاری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دەستپێکرد.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی پەکەکە، تورکیا چەندین جار بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دیمەشق و بەغدا، بە پێچەوانەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان کە داوا دەکات یەکپارچەیی خاکی وڵاتان پێشێل نەکرێت، خاکی عێراق و سوریای داگیرکردووە.

342/