AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١ شوبات ٢٠٢٤

٧:٤٨:٠٠ د.ن
1434427

ئەمریکا نایەوێت لەگەڵ ئێران شەڕ بکات

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ئەمریکا بەدوای شەڕ لەگەڵ ئێران یان شەڕێکی فراوانتر لە ناوچەکە، نییە.

 ڕێکخەری کاروباری ستراتژیک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی سەبارەت بە کوژرانی ٣ ئەمریکی و بریندار بوونی دەیان کەس لە ئوردن ڕایگەیاند: واشنتۆن هەرچی پێویست بێت دەیکات بۆ وڵامدانەوە بە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئەم دواییەی ئوردن.

جۆن کربی جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بەدوای شەڕ لەگەڵ ئێران یان شەڕێکی فراوانتر لە ناوچەکەدا ناگەڕێت.

وتیشی: ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەمڕۆ لە گەڵ وەزیری کاروباری ستراتژیکی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە دۆسیەی یارمەتی و بارمتەکان ڕاوێژی کرد.

ئاماژەشی دا: ئامانجی ئاگربەستی درێژخایەن ، گەڕاندنەوەی زۆرترین ژمارەی بە بارمتە گیراوانە و تا ئێستاش لەسەر ئەو پرسە لە دانوستانداین.

342/