AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١ شوبات ٢٠٢٤

٧:٤٦:٢٥ د.ن
1434423

سکاڵا دژی مەسعود بارزانی و کوڕەکانی لە ئەمریکا تۆمار کرا

نووسەرێکی ئەمریکایی ئاشکرای کرد کە لە دادگای ئەمریکا سکاڵا لەسەر مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کوڕەکانی تۆمارکرا.

مایکڵ ڕۆبن لە نووسینەکەیدا باسی لە دامەزراوەیەك بە ناوی دامەزراوەی قوربانیانی کورد و دوو کەس کردووە بە ناوەکانی ماکی ڕیڤێند و جۆن کە سکاڵایان دژی هەیەکە لە مەسعوود بارزانی، مەسروور بارزانی و وەیسی بارزانی تۆمارکردووە.

بەوتەی مایکڵ ڕۆبن، سکاڵاکە لە دادگای واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بە ژمارەی کەیسی (1:24-cv-00278) تۆمارکراوە، هاوکات ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی سەرۆکی پارتی و کوڕەکانی کراون بریتین لە تۆمەتەکانی کوشتن، ڕفاندن و ئەشکەنجەدان.

342/