AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١ شوبات ٢٠٢٤

٧:٤٥:٣١ د.ن
1434422

بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەھیدان و بریندارانی غەززە بۆ زیاتر لە ٩٣ ھەزار کەس

هێرشە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا بەردەوامە.

 دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە لە کاتێکدا کە کەرتی ڕۆژاواییش هێشتا ئامانجی هێرشی دڕندانەی ئەم ڕژێمەیە و ١١٨هەمین ڕۆژی ئەم شەڕەش تێپەڕیوە.

زیادبوونی ژمارەی شەهیدان و بریندارانی غەززە بۆ زیاتر لە ٩٣ هەزار کەس

وەزارەتی تەندرووستی کەرتی غەززە ڕایگەیاند: ژمارەی شەهیدانی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە لە ٧ی خەزەڵوەرەوە بۆ ٢٧ هەزار و ١٩ کەس زیادی کردووە.

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە هەروەها ڕایگەیاند کە ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە ٦٦ هەزار و ١٣٩ کەس.

زیادیشی کرد: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی ١٦ تاوانی کوشتنی بەکۆمەڵ و کۆمەڵکوژی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئەنجام داوە و لەو ماوەیەدا ١٥٠ کەس شەهید بوون و ٣١٣ کەسیش بریندار بوون.

342/