AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١ شوبات ٢٠٢٤

٧:٤٤:٢٠ د.ن
1434420

گەلی فەلەستین بە چەکی ئەمریکی و ڕۆژئاوا کۆمەڵکوژ دەکرێن

عەبدولمەلیک بەدرولدین ئەلحوسی وتی: لە کۆتایی هەفتەی ١٦ی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، هێشتا گەلی فەلەستین بە چەکی ئەمریکی و ڕۆژئاوا کۆمەڵکوژ دەکرێن.

 ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، دوایین پێشهاتەکانی وڵاتەکەی و ناوچەکەی بە تایبەت ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی یەمەن بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ستەملێکراوی غەززە شرۆڤە کرد.

سەید عەبدولمەلیک بەدرولدین ئەلحوسی وتی: لە کۆتایی هەفتەی ١٦ی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، جەخت لەسەر گرنگی درێژەدان بە هەڵوێستی دروستی خۆمان دەکەینەوە.

وتیشی: دوژمنی زایۆنی بەردەوامە لە ئەنجامدانی قێزەونترین تاوانەکان لە کەرتی غەززە و لەو ماوەیەدا ڕۆژانە بە سەدان فەلەستینی شەهید و بریندار دەبن و لە چوارچێوەی تاوانەکان و جینۆسایدی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە، ئەوان دوای دیل گرتنیان لە لایەن دوژمنی زایۆنیستەوە دەکوژرێن.

ڕاشیگەیاند کە دوژمنی زایۆنی بە مووشەک و هاوەنی ئەمریکی، ئینگلیز، ئەڵمانی و وڵاتانی دیکە خەڵکی غەززە کۆمەڵکوژ دەکات. یەکێک لە دیمەنە ئازاربەخش و دڵتەزێنەکانی ئازاری بریندارەکان، بڕینی ئەندامەکانی جەستەیان بەبێ بێهۆشکردنە. ئازار و چەوساندنەوەی  خەڵکی غەززە دەبێتە نەفرەتێک کە بەرۆکی ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان و لایەنگرانیان دەگرێت.

342/