AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٢٦:٥٠ د.ن
1434149

هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندی و هاووڵاتیانی ئێرانی وەڵامی توند دەدرێتەوە

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، هەواڵی ناردنی پەیامی جۆراوجۆر لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئێران لە دوو ڕۆژی ڕابردووی ڕت کردەوە و ڕایگەیاند کە هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی ئێران یان بەرژەوەندی و هاوڵاتییەکانی وەڵامی قایمی دەدرێتەوە.

نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە وەڵام بە پرسیارێ هەندێل مێدیاکان سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی هواڵێک لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگای ناوبژیوانەکانەوە پەیامی جۆراوجۆری ئاراستەی ئێران کردووە و تارانیش هۆشداریی داوە، وتی: ئاوەها پەیامگەلێک ئاڵوگۆڕ نەکراوە. بەم حاڵەوە، ئەو سیاسەتی درێژخایەن و بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ئەگەر هەر لایەنێک هێرش بکاتە سەر خاک یان بەرژەوەندی و هاووڵاتیەکانی لە دەرەوەی ئەو وڵاتە، لەگەڵ وەڵام قایم و توندی ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە.

هەندێک لە مێدیاکان پاگەندەیان کردووە واشنتۆن لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای ناوبژیوانەکانەوە پەیامی بەردەوامی داوەتە تاران لەسەر ئەوەی کە خوازیاری پەرەسەندنی شەڕ نین و هۆشداریی داوە کە پەرەسەندنی شەڕ لەگەڵ جموجوڵەکانی ئەمریکا بەرەوڕوو دەبێتەوە و ئێانیش لە وەڵامدا هۆشداریی داوە هێرش بۆ سەر خاکی ئێران هێڵی سوورە و لەگەڵ وەڵامی توند بەرەوڕوو دەبێتەوە.

342/