AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٢٦:٢٣ د.ن
1434147

55 گەڵاڵەی ئاوەدانی گەورە لە مەهاباد دەکرێتەوە

فەرمانداری مەهاباد وتی: لە دەیەی فەجردا 55 گەڵاڵەی ئاوەدانی بە بڕی 500 ملیار تمەن دەکرێتەوە.

 حەسەن عەباسی بە وتنی ئەوەی کە 60 گەڵاڵەی ئاوەدانی و ئابووری لە مەهاباد ئامادەی کردنەوە و دەسپێکی هەڵمەتی چێ کردنە، زیادی کرد: بۆ گەڵاڵەکانی تایبەتی دەیەی فەجر زیاتر لە هەزار ملیار تمەن بودجە تەرخان کراوە.

ناوبراو زیادی کرد: لە دەیەی فەجردا 55 گەڵاڵەی ئاوەدانی بە بڕی 500 ملیار تمەن دەکرێتەوە یان چێ کردنی دەست پێدەکات کە لە ئەو کۆیە 5 گەڵاڵەی دەسپێکی پڕۆژە و 50 گەڵاڵەی تریشی دەکرێتەوە.

فەرمانداری مەهاباد زیادی کرد: هەروەها لە ئەو ە ڕۆژەدا 5 گەڵاڵەی ئابووری، بەرهەمهێنان بە بڕی 600ملیار تمەنیش دەکرێتەوە.

342/