AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٢٥:٢٥ د.ن
1434145

ڕەوتی ئاسایی بوونەوەی پێوەندی ئەنقەرە و دیمەشق ڕاگیردراوە

ئەلکساندەر لاورنتیۆف دەڵێت بەهۆی داکۆکی سووریا لەسەر چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە ئەو وڵاتە، ڕەتوی ئاسایی بوونەوەی پێوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە ڕاگیردراوە.

 هەواڵدەری تاسی ڕووسیا لە زمانی نوێنەری تایبەتی ئەو وڵاتەوە لە سووریا، لە ڕاگرتنی ڕەوتی دانوستان بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان تورکیا و سووریا هەواڵی دا.

ئەلکساندەر لاورنتیۆف، نوێنەری تایبەتی ڕووسیا لە سووریا وتوویە ڕەتوی ئاسایی بوونەوەی پێوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە کۆتاییەکانی پاییزی ڕابردووەوە ڕاگیراراوە. ناوبراو هۆکاری ئەو ڕاگرتنەی داکۆکی سووریا لە سەر چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە ئەو وڵاتە وەکوو پێش مەرجی ئاسایی کردنەوەی پێوەدنیی وەسف کردووە.

ناوبراو شرۆڤەی کردووە کە خەڵکی سووریا ئەوە قبووڵ ناکەن کە حکومەتەکەیان لەگەڵ وڵاتێک دانوستان دەکات کە بەشێک لە خاکەکەیی داگیر کردووە.

نوێنەری ڕووسیا ئاماژەی داوەتە سەر ئەو خاڵەش کە ئەگەر بەستێن خۆش ببێت، تورکیا دێر یان زوو سووریا بەجێدەهێڵێت.

342/