AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٢٤:٥٢ د.ن
1434143

ڕکابەری 61 بەربژێر بۆ 2 کورسی نوێنەرایەتی مەجلیس لە سنە

ئەندامی شاندی چاوەدێری بەسەر هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کوردستان وتی: تا ئەم چرکە بۆ دوو کورسی نوێنەرایەتی مەجلیس لە بازنەی هەڵبژاردنی سنە، دیواندەرە و کامیاران 61 بەربژێر ناویان نووسیوە.

حوجەتوڵڵا نەریمانی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: تا ئێستا بۆ هەر کورسی نوێنەرایەتی مەجلیس لە سنە، دیواندرەو کامیاران کە دەبێتە یەک بازنەی هەڵبژاردن، 31 بەربژیر هەیە و لەوانەیە کە ژمارەی ئەو کەسانە زیاد بکرێتەوە.

ناوبراو وتیشی: ئەو کەسانە لە هەموو گرووپ، چین و توێژ و پارت و گرووپەکانن کە بەستێنی ڕکابەری باشیان ڕەخساندووە..

342/