AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٢٤:٢٠ د.ن
1434140

تاران ئەبێ بە ناسنامەی شۆڕشگێڕی بۆ بەرەی گەنجان بناسرێت

ڕێبەری ئێران لە دیداری بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی 24 هەزار شەهیدی تاران وتیان: شەهیدان لە ڕێگری بەرگری لە لەناوچونی ئێران و جیهانی ئیسلام ، شەهید کراون.

 دەقی قسەکانی ڕێبەری ئێران لە دیداری کاربەدەستانی کۆنگرەی 24 هەزار شەهیدی تاران کە لە 3 ڕێبەندان بەڕێوەچووبوو، بڵاو کرایەوە.

لە دەقی ئەو قسانەدا هاتووە: تێکەڵ بوون لە ناو فەرهەنگی کفر و ئیستکباردا لە پێش پالەوییەکانەوە دەستی پێکرد و لە ناو کۆمەڵگا ئەو فەرهەنگە پەرەی سەند کە بنەماکەی دژایەتی ئیسلام، دژایەتی سەربەخۆیی، دژایەتی باڵاپۆش، دژایەتی تازەیەباری و ڕۆحانیەت بوو.

هەروەها هاتووە کە ئایەتوڵڵا خامنەیی وتوویانە: بەڕاستی خودا ڕوحمی کرد و شۆڕشی گەلانی ئێران ڕووی دا ئەگینا دۆخی وڵات زۆر خراپتر دەبوو و شوناسی گەلی ئێران و بوونی ئێران و مێژووی ئێران خەریک بوو لەناو دەچوو.

هەروەها هاتووە: ئەوانەش کە لە شۆڕشی ئیسلامیدا شەهید بوون لە ڕێگایەکدا بوو کە بووە هۆی زیندوو بوونەوەی ئیسلام.

ڕێبەری جەختیان کردووە: تاران ئەبێ بە ناسنامەی شۆڕشگێڕی بۆ بەرەی گەنجان بناسرێت.

342/