AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٠٢:٤١ د.ن
1433853

ئێران و پاکستان لەسەر زیاد کردنی هاوکاری سەربازی و ئەمنیەتی ڕێککەوتن

لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ فەرماندەی ئەرتەشی پاکستان لەسەر زیاد بوونەوەی هاوکاری بەرپرسنای سەربازی و ئەمنیەتی ئێران و پاکستان لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ڕێککەوتن کرا.

 دیداری، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئیێران لە دیدار لەگەڵ ژێنراڵ ئاسم مونیر، فەرماندەی ئەرتەشی پاکستان لەسەر پیوەندی دوو وڵاتەکە لە بواری سیاسی و ئەمنیەتی و زەروورەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی نێوان دوو وڵاتەکە جەخت کرا.

هەروەها بڕیار درا ڕێککەوتنی ئەمنیەتی نێوان دوو وڵاتەکە لە هەموو بوارەکان بە شێوەی جیدی بچێتە پێشەوە و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننەکان لە بواری ئەمنیەتی، سنووری ، ئابووری، بازرگانی بەتایبەتی هێڵی بۆری گاز، کاروباری مێدیایی بە شێوەی جیدی بچێتە بەرەوە.

342/