AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٠٠:٤٢ د.ن
1433850

مووشەک و درۆنەکانی یەمەن 75 چرکە دوای هاویشتن ئامانج دەپێکن

فەرماندەی هێزی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا بە دانپێداندان بە ئەستەم شوێنگیری کردن و تێکشکاندنی مووشەک و درۆنەکانی هێزە یەمەنییەکان وتی کە هیرش بە مووشەکی بالستیک بۆ سەر پاپۆڕەکانی ئەمریکا گۆڕانکارییەکی بێ وێنەیە.

فەرماندەی هێزی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا جێگیر لە بەحرەین وتی: مووشەک و درۆنەکانی حوسییەکان دوای هاویشتن دەتوانن لە ماوەی 75 چرکەدا ئامانجەکانی خۆیان بپێکن.

چارلز برادفۆرد کۆپر لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە بەس 9 تا 15 چرکە دەرفەتمان هەیە کە بۆ تێکشکاندنی مووشەک و درۆنەکانی حوسیەکان بڕیار بدەین.

342/