AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:١٨:١٦ د.ن
1433546

خواستی خەڵک و بەرخۆدانی عێڕاق دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتەیە

شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی لەسەر پێداویستی پابەند بوونی واشنتۆن لەسەر بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی واژۆ کراو لەگەڵ بەغدا لەسەر دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق جەختی کرد.

سەباح عەکیلی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی جەختی کرد کە لایەنی ئەمریکی ئەبێ ڕێککەوتننامەی ئەمنی واشژۆ کراو لەگەڵ عێراق جێبەجێ بکات .

عەکیلی وتیشی: یەکێک لە ئەرکەکانی کومیتەی دوولایەنەی واشنتۆن و بەغدا دیاری کردنی کاتی چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراقە و ئەبێ گوشارەکان لە ئەو بارەوە زیاد بکرێتەوە.

ناوبراو وتیشی: گەلی عێراق خوازیاری دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتەیە. بەرخۆدانی عێراقیش پێشتر رایگەیاندووە لە ئەگەری دەسپێکی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوەی ئەو سەربازانە لە عێراق، ئاگربڕ دەکرێت.

342/