AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:١٧:٤٢ د.ن
1433545

سێ کێشەی گەورەی بەردەم هێزەکانی کوردی سووریا

بە گوێرەی راپۆرتی دامەزراوەی کەی پی ئای، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەری کوردەکان سێ کێشەی گەورەی هێرشەکانی تورکیا، داعش و سەرهەڵدانی هۆزە عەرەبەکانیان لە بەردەمدایە.

بە گوێرەی راپرتی دامەزراوەی کی پی ئای، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەری کوردەکان سێ کێشەی گەورەی هێرشەکانی تورکیا، داعش و سەرهەڵدانی هۆزە عەرەبەکانیان لە بەردەمدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، ناوەندی بیری کەی پی ئای ئەمریکا نیسبەت بە کێشەکانی بەردەم هێزەکانی سووریای دیمۆکرایک بە ڕێبەری کوردەکان هۆشداریی داوە.

لە ڕوانگەی ئەو ناوەندەوە هێرشەکانی تورکیا، هێرشی شانە نوستووەکانی داعش و سەرهەڵدانی هۆزە عەرەبەکان لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور سێ کێشەی گەورەی بەردەم هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکە.

بە گوێرەی شرۆڤەی ئەو ناوەندە، هەم هێرشەکانی تورکیا و هەم هێرشە لەناکاوەکانی شانە نوستووەکانی داعش بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک زیادی کردووە. لە پاڵ ئەوانە، پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی سەر بە هۆزە عەرەبەکان لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور، شوێنگەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی زیاتر خستووەتە مەترسییەوە.

لە ئەو شرۆڤەدا هاتووە کە تەنیا ناوچەیەک لە تورکیا هەوڵ کوشتنی فەرماندە کوردەکانی نەداوە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوورە بەڵام چەکدارانی سەر بە عەرەبەکان لە ئەو ناوچە لەم دواییەدا یەکێک لە فەرماندە سەرەکییەکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکیان تیرۆر کرد.

ناوەندەی بیری کەی پی ئای پێی وایە کە هێزە کوردییەکان بە هێرشەکانی تورکیا و هێزەکانی سەر بە هۆزە عەرەبەکان گوشاریان خراوەتە سەر. لە پاڵ ئەوە، چڕ بوونەوەی چالاکی داعش درێژەی ژیانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو کردووەتەوە.

ئەو دامەزراوە هەروەها ڕێکنەکەوتنی کوردەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سووریا و نادیار بوونی پرسی درێژەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی لەگەڵ کێشەی زیاتر بەرەو ڕوو کردووەتەوە.

342/