AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:١٥:١٧ د.ن
1433540

بەرخۆدانی ئیسلامی لە ناوچەکە فەرمان لە ئێران وەرناگرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی کرد کە بۆ گوشار لەسەر ئیسرائی ڕێگا گرینگەکانی ئابووری ئەو ڕژێمە دابخەن.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ، سەبارەت بە پێداویستی داخستنی ڕێگا گرینگەکانی ئیسرائیل و هەوڵی وەزارەتی دەرەوە لە ئەو بارەوە، وتی: لە ئەو دۆخە سەختە کە خەڵکی فەلەستینی تێدایە دیارە کە یەکەم چاوەڕوانی خەڵکی فەلەستین لە وڵاتەکان بەکارهێنانی ئامێرگەلێک لە بەردەستی وڵاتانی ئیسلامی بۆ گوشار لەسەر ئیسرائیلە.

ناوبراو وتیشی: هەر وەک ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی وڵاتانی ئیسلامی خاوەن ئامێرگەلێکن کە دەتوانن لێی بۆ داخستنی ڕێگا سەرەکییەکانی ئیسرائیل بەکاری بهێنن، کۆماری ئیسلامی ئێران پرسی بەکارهێنانی ئامێرەکانی بەردەستی وڵاتانی ئیسلامیی دەمێک لەمەوێش هێنابووە ئاراوە.

ناوبراو درێژەی دا: لە گفتوگۆی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەیی و دەرەوە گەمارۆی بەکارهێنانی کاڵا ئیسرائیلییەکان و بەکارهێنانی کارتی گەمارۆی وزەمان ڕاگەیاندووە.

ناوبراو لە دریژەدا سەبارەت بە هیرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وتی گرووپەکانی بەرخۆدان لە ئیران فەرمان وەرناگرن.

کەنعانی سەبارەت بە هەواڵی هۆشداریی چین بە ئێران سەبارەت بە ئەنساروڵڵا وتی کە ئاوەها هەواڵێک لە بنەڕەتدا درۆیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: پیوەندی دیپلۆماتیکی تاران و بەغدا تۆکمە و لەسەر بنەمای بەهێزە و هەرگیز ناڕووخێت و باڵوێزی عێراقیش گەڕاوەتەوە تاران.

هەروەها ڕاشیگەیاند کە خوازیاری شەڕ لەگەڵ هیچ لایەنێک تەنانەت ئەمریکایش نین.

342/