سائیر جبووری نوێنەری هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی عێراق وتی کە هەوڵی ئەمریکا لەسەر دانانی ناوی هەندێک لە کەسایەتیە نەتەوەییەکانی عێراق لە لیستی گەمارۆکان بە ئامانجی لێکدانەوەی ئاستی کاردانەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و هەڵوێستی ئێمە ئەنجام دەدرێت تا لە ئەگەری پێویستدا بۆ کەسانی دیکەش جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: حکومەتی عێڕاق ئەبێ بۆ داخستنی ئەو دۆسیە گوشار بخاتە سەر لایەنی ئەمریکی. ئەمریکییەکان بە ئاوەها هەوڵگەلێک دەیانەوێت ئاستی هەستیار بوون و کاردانەوەی حکومەت، پەرلەمان و هێزەکانی بەرخۆدانی عطراق لێک بدەنەوە.
جبووری وتیشی: بێدەنگی پەرلەمان و ناڕەزایەتی نەکردن بە هەوڵەکانی ئەمریکا و گەمارۆکانی ئەو وڵاتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ناوی کەسایەتیە نەتەوەییەکانی تریش بچێتە ئو لیستەوە.
ناوبراو جەختی کرد: حکومەت ئەبێ بەهێزەوە بچێتە مەیدان و لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا لە ئەو بارەوە دناوتسان بکات.
342/