AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٦:٠٥:٢٩ د.ن
1433278

قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سە غەززە ٢٦ ھەزار کەسی تێپەڕاند

هێرشەکانی ئیسرائیل لە ١١٤هەمین ڕۆژدا بەردەوامە و بە هۆیەوە ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی گەیشتە ٢٦ ھەزار و ٤٢٢ کەس و ٦٥ هەزار و ٨٧ کەسیش بریندارن.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، رایگەیاندووە: سوپای ئیسرائیل لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦٥ کەسی دیکەی کوشتووە و ٢٩٠ کەسیش بریندار بوون.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە بەهۆی ئەو کاولکارییەی لە ئەنجامی هێرشەکان دروست بوون، ژمارەیەکی زۆر کەسیش هێشتا لەژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمەکانی بەهاناوەچوونی بەپەلەی تەندروستیی ناتوانن پێیان بگەن.

لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، ٢٦ هەزار و ٤٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٥ هەزار و ٨٧ کەسیش بریندارن.

342/