AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٤٤:١٢ د.ن
1432970

چەندین هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا

لە ماوەی ٢٤ کاتژمیری رابردوو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە سووریا و عێراق بە درۆن لە لایەن گرووپەکانی بەرخۆدانەوە کراونەتە ئامانج.

ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وەزارەتی بەگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) بڵاویکردووەتەوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا گرووپەکانی بەرخۆدان بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و قەریە خەزرا لە سوریا.

هەروەها رایانگەیاندووە کە لە هێرشەکاندا ژمارەیەک کارمەندی ئەمریکی برینداربوون و زیانی ماددیش بەر بنکەکان کەوتوون.

لە لایەکیترەوە گروپی مقاوەمەی ئیسلامیی لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارییەتی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرتووە و رایگەیاند: لە درێژەی رێبازەکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق و ناوچەکە و وەک کاردانەوەیەک لەو کۆمەڵکوژییەی قەوارەی زایۆنیی دژی گەلەکەمان لە غەزە دەیکات، ئەو هێرشانەمان ئەنجامداوە.

هەروەها وتویانە کە ئەم هێرشانە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدراون و جەختیش لە بەردەوامبوونی هێرشەکان دەکەن.

لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ و دوای هێرشەکانی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و هێرشی پێچەوانەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق نزیکەی ١٦٠ جار هێرشیانکردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لەعێراق و سوریا و داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا و ناوچەکە دەکەن.

342/