AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:١٣:٠٧ د.ن
1432590

خەڵکی فەلەستین ئەبێ مافی هەڵبژاردن و چارەی خۆنووسینیان هەبێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: خەڵکی فەلەستینیش ئەبێ مافی هەڵبژاردنیان هەبێت و ئەوەی کە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا و فەلەستین چۆن بەڕێوە ببرێن کەواتە ئەبێ مۆدێلێکی هەڵبژاردنی بە یارمەتی نەتەوەیەکگرتووەکان پێک بێت.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی سەفەر بۆ نیۆیۆرک لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمانیتۆر وتی:غەززەی دوای شەڕ زۆر گرینگە و ئەبێ دوای شەڕ غەززە لەلایەن ڕێبەرانی فەلەستینیەوە بەڕێوە ببرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت و لایەنەکانی دیکە پاڵپشتیان بکەن.

خەڵکی فەلەستین ئەبێ مافی هەڵبژاردنیان هەبێت. ئەوەی کە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا چۆن ئیدارە بکرێت؟ فەلەستین چۆن بەڕێوە ببرێت؟ ئەبێ مۆدێلێکی هەڵبژاردنی بە یارمەتی نەتەوەیەکگرتووەکان پێک بێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی عەرەبستان و ئیسرائیل وتی: سعوودییەکان بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە کە فەلەستین یەکمایەتی ئێمەیە. سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، هەوڵەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل ڕێگای بۆ ئەو ئاسایی کردنەوەی پێچراو کردووەتەوە. وڵاتێک کە بیەوێت لەگەڵ ئیسرائیل پیوەندیی ئاسایی بکاتەوە ، ئەبێ تێچوویەکی قورس بدات.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە عێراقیش وتی ئێمە پێوەندییەکی پتەو و درێژخایەنمان لەگەڵ عێراق هەبووە، تەنیا کێشەیەک کە هەیە بوونی گرووپە دژبەرەکان لە هەرێمی کوردستانە کە پێشتریش ئەوەمان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێن ئەوا لە مافی ڕەوای خۆمان بۆ بەرگری لە خۆمان کەڵکوەردەگرین و بۆ بەرگری لە مافی خۆمان شەرم لە هیچ لایەنێک ناکەین.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: لە 117 ڕۆژ ڕابردوودا پەیامی جیاواز سەبارەت بە ناوچەکە و غەززە لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کراوە. هەر وەک دەزانین کە ئەمریک اپاڵپشتی هەمەلایەنەی لە ئیسرئایل کردووە بەڵام ئیسرائیل هەر هیچ دەستکەوتێکی نەبووە و حەماس لەناو نەچووە. بەم پێیە ئێمە لەگەڵ ئەمریکا ل ەڕێگای سویسڕاوە پەیامەکانمان دەگوازینەوە.

342/