AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

١:٥٥:٠٤ د.ن
1432389

ڕێککەوتنی ئێران و تورکیا بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی بازرگانی بۆ 30 ملیار دۆلار

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: نیسبەت بە پرسی ئابوور و لە بواری بازرگانی بڕیارمان داوە کە ئاستی پێوەندی بازرگانی و ئابووریمان پەرەپێبدەین و ئامانجدانەری بکەین و لە هەنگاوی یەکەمدا 30 ملیار دۆلار بێت.

 ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ ئەردۆغان، وتی: بڕیارمان لەسەر گەشە بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی لەگەڵ تورکیایە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: نیسبەت بە پرسی ئابوور و لە بواری بازرگانی بڕیارمان داوە کە ئاستی پێوەندی بازرگانی و ئابووریمان پەرەپێبدەین و ئامانجدانەری بکەین و لە هەنگاوی یەکەمدا 30 ملیار دۆلار بێت کە بە هەوڵی هاکارەکانم لە ئێران و هەموو چالاکانی ئابووری و بازرگانی و ئازیزانمان لە تورکیا، ئاستی بازرگانی وئابووری گەشە پێبدەین و ئەوە دەکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە بواری ڕێگاوبان و پێوەندیدا بڕیار درا کە پیوەندیمان زیاتر بکەینەوە.

هەروەها وتیشی: لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر و بەرەنگار بوونەوەی تاوانی ڕێکخراو هارکاری دوو وڵاتەکە زۆر گرینگە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئەمڕۆ ڕێکاری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم هاکاری وڵاتانی ناوچەکە و ورەی جیدی ئەوان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیررۆیزمە. ئاسایشی تورکیا ئاسایشی ئێمەیە لە ئەو بارەشەوە لەگەڵ تورکیا هاوکاری دەکەین.

ئیبراهیم ڕەئیسی وتیشی: لە بواری یامرتی بە غەززە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هیچ کارێکی بە دەستەوە نییە و بەدڵنیاییەوە سنووردار کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و داخستنی ڕێگای ئابووری ئەو ڕژێمە دەتوانێت کاریگەر بێت.

ڕەئیسی وتیشی: هاوپەیوەند بە یارمەتی بە فەلەستین لەگەڵ ئەردۆغان دوو ڕێککەوتنمان هەبوو.

342/