AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

١:٥٣:٣٦ د.ن
1432386

نوێنەرانی کورد لە مەجلیسی ئێران بۆ تاوتوێی پرسی کۆڵبەرەکان چوونە وەزارەتی دەرەوە

نوێنەری شارە ڕۆژاواییەکانی ئێران لە ڕێگای کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوە، ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کۆڵبەرەکان لە سنووری نەوسۆیان شوێنگیری کرد.

 نوێنەری هەورامانات، قەسرشیرین، سەرپێل زەهاو و گیلانغەرب، مەریوان، سەوڵاوا، سەقز و بانە بە ئامادەبوون لە وەزارەتی دەرەوە و دیدار لەگەڵ جێگری وەزیر و بەرپرسانی پێوەندیدار ڕووداوەکانی ئەم دواییە بۆ کۆڵبەرەکانیان شوێنگیری کرد.

لە ئەو دیدارەدا بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە بەڵێنی شوێنگیری جیدی ڕووداوەکانی ئەم دواییەیان دایە نوێنەرەکان.

342/