AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

١:٥٣:٠٦ د.ن
1432385

باشاک دەمیرتاش بۆ شارەوانیی ئەستەنبۆڵ ناودەنووسێت

بەرپرسانی دەم پارتی لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لێکدانەوەی پرسی ناساندنی باشاک دەمیرتاش لە بەرانبەر ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئەستەنبۆڵ هەواڵیان دا.

 بڵاو بوونەوەی بەربڵاوی هەواڵەکان سەبارەت بە ناساندنی باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی بەندکراوی کورد، لەلایەن پارتی دیمۆکراسی و بەرانبەری گەلانەوە بووەتە هۆی کاردانەوەی بەربڵاو لە کەشی سیاسی توکیا.

لە حاڵێکدا کە مەتر لە دوو ماوە تا هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی تورکیا، بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئەگەری ناساندنی باشاک دەمیرتاش وەکوو بەربژێری هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان لە گەورەشاری ئەستەنبۆڵ بووەتە هۆی شۆک لە کەشی سیاسی تورکیا.

لە هەمان پێوەندیدا ڕۆژی ڕابردوو ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو شاەوانی گەورەشاری ئەستەنبۆڵ و بەربژێری خولی داهاتوویی هەڵبژاردنەکانی ئەو شارە، لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێرەکان سەبارەت بە هەواڵە وتی: ئەوە باش نییە کە بەربژێرێک سەبارەت بە بەربژێرێکی دیکە لە پارتێکی ترەوە قسە بکات. بڕیار لەسەر ئەو بابەتە لە ئەستۆی دەم پارتییە. من ناچار بە قسە کردن لە ئەو بارەوە نیم.

342/