AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

١:٥١:٣٨ د.ن
1432382

چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە عێڕاق فریوە/ درێژە دەدەینە هێرشەکان

هاوکات لەگەڵ دەنگۆی دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێڕاق بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی سەربازی لە ئەو وڵاتە، کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێڕاق بە فریو وەسف کردنی پاگەندەکانی واشنتۆن لە دریژەی هێرشەکان بۆ سەر داگیرکەران هەواڵیان دا.

 ئەبوو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئاسایشی گرووپی بەرخۆدانی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێڕاق جارێکی دیکە کاردانەوەی بە بوونی سەربازی داگیرکەرانی ئەمریکا لە عێڕاق و دریژەی دەستدرێژییەکان بۆ سەر بنکەکانی بەرخۆدان نیشان دا.

ئەبوو عەلی عەسکەری لە پەیامێکدا بۆ داگیرکەرانی ئەمریکی هۆشداریی دا کە هێرشەکان بۆ سەر ئەمریکییەکان تا چوونە دەرەوەی تەواوی سەربازی ئەو وڵاتە لە عێڕاق درێژەی دەبێت.

عەسکەری لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتەکان سەبارەت بەگفتوگۆی ئەمریکا لەگەڵ عێراق بۆ چوونە دەرەوەیان لە ئەو وڵاتە وتی: دڵنیا بن ئەمەش یەکێکی دیکە لە درۆکانی ئەمریکایە و ئێمە فریو ناخۆین.

342/