AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

١:٥١:٠٦ د.ن
1432381

بەدڵنیاییەوە لە دەرفەتێکی گونجاودا وەڵامێکی توند بە ئیسرائیل دەدەینەوە

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل بۆ شەهید کردنی ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران، وتی: ئیسرائیل بزانێت کە بەدڵنیاییەوە لە هەلێکی گونجاودا وەڵامی قایمیان دەداتەوە.

 فەدا حسێن مالیکی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەت دەرەوەی مەجلیس بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل بۆ شەهید کردنی فەرماندەکانی بەرخۆدان لەوانە راوێژکارانی سەربازی ئێران ڕایگەیاند: جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە چەندین مانگی خایاندووە و بووەتە هی شەهید بوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین، بووەتە هۆی گۆڕانکاری بەربڵاو لە ناوچەکە.

ناوبراو زیادی کرد: ئیسرائیل بە شەڕی غەززە بەدوای ئەوەیە کە سەرەتا ناوچەکە و پاشان پێی کۆماری ئیسلامی ئێران بکێشێتە نێو شەڕێکی درێژخایەن و جیهانی تێدا گرفتار بکات.

مالیکی وتیشی بەڕێوەبەرایتی و سترتایژی فەرماندەکانی ئێمە ئەوە نییە کە وەڵامی ئیسرائیل نەدەنەوە بەڵکوو ئەوان بەدوای ئەوەن کە ناوچەکە زیاتر لە ئەمە تووشی ئاژاوە نەبێت.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەت دەرەوەی مەجلیس وتیشی:ئیسرائیل ئەوە بزانێت کە بەدڵنیاییەوە لە دەرفەتێکی گونجاودا وەڵامێکی قایم بە ئیسرائیل دەدەینەوە

342/