AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:٤٤:٥٢ د.ن
1432162

وەزیری دەرەوەی ئێران: حەماس هەرگیز لەناو ناچێت

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی کە ئەمریکا بە پاڵپشتی لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و ئاگربڕ لە غەززە.

 حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ لێکدانەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەتایبەتی فەلەستین لە کۆی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدا زیادی کرد: لە جیاتی داوای خۆبواردن لە کەسانی دیکە، ئەمریکا ئەبوا ئیسرائیلی ناچار بکردبا کە شەڕ ڕابگرێت و هەوڵ بدات تا لە داوێک کە ئیسرائیل بۆ ڕاکێشانی بۆ پێکدادانی ڕاستەوخۆ دایخستووە، ڕزگاری بێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی کرد: کوشتوبڕی خەڵکی سڤیل بەتایبەتی ژنان و منداڵان ئەبێ بەپەلە ڕابگیردرێت. شەڕ ڕێگاچارە نیە؛ ئاسایش ناتوانرێت بە پشت بەستن بە زۆر و کۆمەڵکوژی لە غەززە بێتە دی.

ناوبراو وتیشی: لوشتنی خەڵکی اڤیل لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا ناتوانرێت بە لەناوچوونی حەماس درێژەی هەبێت. چونکوو ئەو کاتە هەرگیز نایێت؛ چونکوو وەیی پۆڵایی ئەو گەلە لە ماوەی 80 سڵدا هیچ کز و لاواز نەبووەتەوە.

هەروەها وتیشی: ئەمریکا جگە لە پاڵپشتی هەمەلایەنە لە ئیسرائیل تەنانەت سەروەریی یەمەنیش پێشێ دەکات و هەر ئاستی پێکدادانەکە پەرە پێدەدات.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەسەر ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ غەززە و ڕاگرتنی بەپەلەی شەڕ جەختی کرد و وتیشی ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکان گرینگترین پرسێکە کە ماوە و ئەوە تەنیا ڕێگای چارەسەری قەیرانی ئێستایە.

342/