گرووپی نێودەوڵەتی: شەڕکەر و تۆپخانەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەڕەکی نیشتەجێ بوونی ئاوارە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززەیان بە چڕی بوردمان کرد.
هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسی کە لە ڕۆژانی دوایدا هەوڵەکان بۆ ئاگربڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس نیسبەت بە مانگی ڕابردوو زیادی کردووە.
لە ڕۆژانی دواییدا هەوڵی ناوبژیوانانێک وەکوو قوتەر، ئەمریکا و مسر لەسەر پرسی جۆراوجۆر وەکوو شێوەی ئازاد کردنی ئیسرائیلییەکان، ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی سەربازی و ئازادی ئەسیرە فەلەستینییەکان و چوونی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ کەرتی غەززە جەخت کراوە.
هەروەها ڕاگەیێدراوە کە یەکێک لە مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ کۆتایی شەڕی هەمیشەیی دوور خرانەوەی 6 ڕێبەری حەماس لەوانە یەحیا سنوار و محەمەد زەیف لە کەرتی غەززەیە کە حەماس ئەوە قبووڵ ناکات
342/