AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:٢٧:٢١ د.ن
1431896

پەیام و هۆشداریی جدی ئێران بە ئەمریکا سەبارەت بە یەمەن

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: پەیامێکی جددی و هۆشداریمان بە ئەمریکییەکان داوە کە هەنگاوی هاوبەشیان لەگەڵ ئینگلیز لە دەریای سوور و دژی یەمەن "هەڵەیەکی ستراتیژی" بووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم قسانەی له وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامه نووسان لە نیۆیۆرک وتووە.

لە وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو پرسیارە کرا کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاندووە کە ئێمە پەیامێکی تایبەتمان داوە بە ئێران سەبارەت بە هێرشەکانی دەریای سوور، ئایا بڕیارە لە پۆدیۆمی ئەنجومەنی ئاسایشەوە وەڵامی ئەم پەیامە بدەیتەوە یان لە ڕێگەی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی یان کەناڵی تایبەتەوە وەڵامتان داوەتەوە؟

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە وەڵامدا وتی: پەیامێکی جددی و هۆشداریمان ئاراستەی ئەمریکییەکە کرد، ئەو کارەی کە ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوبەشی ئەنجامیاندا و هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی یەمەن هەڕەشەیە و درێژە پێدەری شەڕە.

لە هەمان کاتدا ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: هەفتەی ڕابردوو لە داڤۆس (سویسرا)، لە دیدارەکەمدا لەگەڵ دەیڤید کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بە ڕوونی وتم کە ئەو کارەی ئێوە لە زیادکردنی گرژییەکان لە دەریای سوور و دژی یەمەن کردتان هەڵەیەکی ستراتیژی بوو.

342/