AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:٢٦:٥٦ د.ن
1431895

زیانی هێرشەکانی مەقاوەمەی ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا ڕاگەیێندرا

سوپای ئەمریکا زیانە مرۆییەکانی هێرشەکانی گرووپی مەقاوەمەی ئیسلامی عێراق بۆ سەر بنکەکانیان لە سوریا و عێراق ئاشکرا دەکات.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئەمڕۆ سێشەممە زیانە مرۆییەکانی لە سوریا و عێراق بەهۆی هێرشی چەكدارەكانی بەرخۆدانی ئیسلامی بۆ سەر بنكەكانیان ئاشكرا كرد.

گروپی چەكداریی بەناو “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” هێرش دەكاتە سەر بنکە ئەمریکییەکان لە سوریا و عێراق، سوپای ئەمریکاش دەڵێت زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

پێنتاگۆن رایگەیاندووە، لە حەڤدەی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە بەهۆی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق 83 سەربازی ئەمریکی برینداربوونە.

342/