AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:٢٦:٢٧ د.ن
1431894

بێ گومان خەڵکی غەززە سەرکەوتن بەدەستدێنن

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتی: وڵاتانی ئیسلامی پێوەندی سیاسی و ئابووری خۆیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بپچڕێنن و یارمەتی ئەم ڕژیمە نەدەن.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، بەیانی ئەمڕۆ لە دیدار لەگاڵ بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی 24 هەزار شەهیدی پڵرێزگای تاران، ڕەخنەی لە کردەوەی کاربەدەستانی وڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە پرسی زۆر گرینگی غەززە گرت و وتی: هەندێک جار هەڵوێست و لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتانە هەڵەن چونکە ئەوان باس لە پرسێکی وەک ئاگربەست لە غەززە دەکەن کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی ئەوانە و لە دەستی دوژمنی خراپەکاری زایۆنیدایە، بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی دەبێ لەسەر ئەو پرسانە قسە بکەن کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندایە.

ڕێبەری وتیان: ئەو پرسەی کە لە دەستی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامیدایە، بڕینی خوێنبەرە سەرەکییەکان بۆ ڕژێمی زایۆنیستییە، پێویستە وڵاتانی ئیسلامی پەیوەندی سیاسی و ئابووری خۆیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ببڕن و یارمەتی ئەم ڕژیمە نەدەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: سەرەڕای ئەدای نەشیاوی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی و سەرەڕای هەموو دژوارییەکان، وەک لە قورئاندا هاتووە، خودا لەگەڵ خەڵکی ئیماندارە و لە هەر شوێنێک خودا بێت، سەرکەوتن دەبێت.

ڕێبەری ئێران ڕایانگەیاند: سەرکەوتنی خەڵکی غەززە بێ گومانە و خودای مەزن لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا ئەم سەرکەوتنە بە ئومەتی ئیسلامی و دڵی موسڵمانان و بەتایبەت خەڵکی فەلەستین و غەززە نیشان دەدات .

342/