AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:٢٥:١٤ د.ن
1431893

ژمارەیەک دڕۆنی شەڕکەر ڕادەستی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران کرا

چەندین درۆنی ستراتێژی ڕادەستی هێزی جەنگاوەریی ئەرتەشی ئێران کرا.

 ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ستراتێژی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە هاوکاریی ئەرتەش بەرهەم هێنراون، بە ئامادەبوونی فەرماندەی ئەرتەش و وەزیری بەرگری لە چەند ناوچەیەکی وڵات ڕادەستی هێزی جەنگاوەریی ئەرتەش کرا.

لەم مەراسیمەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ستراتیژی فرە مەبەستی عەبابیل ٤ و عەبابیل ٥ بە توانای ئەنجامدانی ئەرکی جۆراوجۆری ڵەواڵگری و چاودێری و شەڕی ئەلیکترۆنی و کۆکردنەوەی زانیاری سیگناڵ و شەڕ، هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراش و باوەر بە توانای ئەنجامدانی وێرانکەر، ئەرکی دوور مەودا و ورد هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کەڕاڕ جێت بە توانای ئەنجامدانی ئەرکی جۆراوجۆری ئامانج، شەڕ و ڕێگری ئاسمانی ، ڕادەستی ڕێکخراوی شەڕی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.

342/