AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:٢٣:١٨ د.ن
1431890

بەغدا لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆچی بێدەنگە

شارەزایەکی عێراقی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گرت لە وەڵامنەدانەوەی دەستدرێژییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەو وڵاتە.

شارەزای سیاسیی عێراقی "سەباح ئەلعەکیلی" لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوو ستانداردی هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە ئەمنی و سیاسییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد: سەرم سوڕماوە و بێگومان نائومێدم کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کاردانەوەی نییە بەرامبەر بە پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانی عێراق لەلایەن تورکیاوە کە ڕۆژانە دەکرێت.

ئەلعەکیلی جەختی لەوەش کردەوە: "پاراستنی سەروەری نەتەوەیی عێراق ناکرێ بە دوو بەشەوە، بەشێوەیەک لە بەرامبەر دەستدرێژیی ئەمریکا و تورکیا بێدەنگ بین و وەڵامی لایەنەکانی دیکەوە بدەینەوە!"

ئاماژەی بەوەشکرد: پێموایە بەردەوامی بوونی هێزی سەربازی و ئۆپەراسیۆنی ئەمریکی لە عێراق پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری نیشتمانی عێراقە.

342/