AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:٣٦:٥٨ د.ن
1431300

یەکەم سیگناڵی مانگی دەستکردی سورەیا گەیشتە ئێران

وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری وتی: وێستگە زەمینییەکانمان سیگناڵی یەکەمی مانگی دەستکردی سورەیا و داتای تەلەمێترییان وەرگرتووە.

عیسا زارپوور، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سەبارەت بە سەرکەوتنی هەڵدانی مانگی دەستکردی سورەیا ڕایگەیاند: شوکر بۆ خودا، سەرکەوتنەکە تەواو بووە.

وتیشی: شەوی ڕابردوو وێستگە زەوینییەکانمان سیگناڵی مانگی دەستکردی سورەیا و داتای تەلەمێترییان وەرگرتووە کە پەیوەندییان بە تەندروستی ژێر سیستەمی دابینکردنی وزە و شوێنی ئۆتۆماتیکی و پەیوەندی و کۆنترۆڵکردن و پرۆسێسەرەکان و هتدەوە هەیە، ئەمەش دەریدەخات مانگە دەستکردەکە لە دۆخێکی باشدایە.

342/