ڕۆژنامە تورکییەکە لەڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، "سوپای تورکیا لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "چنگ قفڵ"و لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا بەدرێژایی 620 کیلۆمەتر کە دەکاتە 385 میل، ڕێگهی سەربازیی لەناوچەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دروستکردووە.
بەگوێرهى ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەهەماهەنگیی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدات.
دەشڵێت:"هەماهەنگییەکی گەورە لەنێوان ئەو دوو لایەنە لەبواری سیاسییو سەربازییدا هەیە، بەڵام چاوەڕوانییەکانی تورکیا سەبارەت بەدروستکردنی هاوبەشییەکی هاوشێوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دژ بەپەکەکە بەدینەهاتووە".
ئەوەش هاتووە، "ژمارەیەک سەرچاوەی ئەمنیی تورکیا، یەکێتی تۆمەتباردەکەن بەوەی ڕێگە بەئەندامانی پەکەکە دەدات بەشێوەیەکی ئازادانە لەسلێمانییدا هاتوچۆ بکەن".
source : Mehrnews
یەکشەممە
٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤
٤:٣٦:٠٧ د.ن
1431299
دەیلی سەباح"ی تورکی لەڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، لەئێستادا سوپای تورکیا بەکرداری ناوچەیەکی دابڕاوی بەقوڵی 15بۆ 30 کیلۆمەتر لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا دروستکردووە.