AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:٣٥:٤٠ د.ن
1431298

ئێران مافی ئەوەی هەیە وەڵامی بەرانبەر بە تیرۆرەکان بداتەوە

سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو لایەنگرانی بەرخۆدان مافی وەڵامدانەوە بە ئەو تیرۆرانە بە فەرمی دەناسێت و بە ورەی بەرزەوە ئیسرائیل پەشیمان دەکەنەوە.

 محەمەد باقر قاڵیباف لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: شەهادەتی کۆمەڵێک لە ڕاوێژکارانی دلێری سپای پاسداران لە وڵاتی سووریا لە ڕێبەر و هێزە چەکدارەکان و سپا و بنەماڵەکانیان سەرەخۆشی دەکەین.

قاڵیباف جەختی کرد: ڕاستی ئەوەیە کە شکەستە یەک لە دوای یەکەکانی ئیسرائیل و کشانەوە لە خواستەکانیان لە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە غەززە، ئەوان بەرەو تیرۆریزم هان دەدات.

ناوبراو درێژەی دا:کۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو لایەنگرانی بەرخۆدان مافی وەڵامدانەوە بە ئەو تیرۆرانە بە فەرمی دەناسێت و بە ورەی بەرزەوە ئیسرائیل پەشیمان دەکەنەوە.

342/