AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:٣٤:٤٤ د.ن
1431296

هێرشی درۆنی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە باشووری لوبنان

ئۆتۆمبیلێک لە شارۆچکەی کفرا لە باشووری لوبنان کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی ئەرتەشی ئیسرائیل .

 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوە خۆجەییەکان لە هێرشی درۆنی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە باشووری لوبنان هەواڵیان دا.

هەواڵنێری ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا کە ئۆتۆمبیلێک لە شارۆچکەی کفرا لە باشووری لوبنان لە لایەن درۆنەکانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.

سەرچاوە خۆجەییەکان هەروەها یەکەم وێنە لە هێرشی درۆنی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە باشووری لوبنانیان بڵاو کردووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنان ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ئەو هێرشەوە دوو کەس شەهید بوون و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.

342/