AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:٣٤:١٠ د.ن
1431295

پێنتاگۆن دانی بە بریندار بوونی 70 سەربازی خۆی لە عێراق و سووریا نا

بەرپرسانی پێنتاگۆن دانیان بەوە دانا کە لە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لانیکەم 70 سەربازی ئەو وڵاتە بریندار و هەندێکیان تووشی کێشەی مێشک هاتوون.

 ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە زمانی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند کە لە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا نزیک بە 70 سەربازیان بریندار بووە.

ئەو بەرپرسانەی پێنتاگۆن هەروەها دانیان پێداناوە کە ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکی بە هۆی ئەو هێرشانەوە تووشی کێشەی مێشک هاتوون.

342/