AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:٣٢:٥٤ د.ن
1431293

مافی وێتۆی نەتەوەیەکگرتووەکان نەبوایە، زۆر کەس لە غەززە نەدەکوژران

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەگەر مافی وێتۆی نەتەوەیەکگرتووەکان نەبوایە، زۆربەی ژنان و منداڵانی فەلەستین نەدەکوژران.

 محەمەد موخبێر و ئانتۆنیۆ گۆترێش پێکەوە دیداریان کرد و سەبارەت بە پرسی گرینگی ناوچەیی لەوانە غەززە گفتوگۆیان کرد.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە ئەو دیدارەدا وتی: بوردمان و کوشتوبڕی خەڵکی غەززە و ئیزن نەدان بۆ گەییشتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە لە ئەو ناوچە بێ وێنەیە.

موخبێر وتیشی: ئەمڕۆ چاوەڕوانی لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕۆڵ گێڕانی کاریگەر بۆ راگرتنی جەنایەتەکان لە غەززە زۆرە.

ناوبراو هەروەها وتیشی کە دەنگدان لە نێو هەموو فەلەستینییەکان بۆ دیاری کردنی چاەنووسیان، تەنیا ڕێگای دیمۆکراتیکی پرسی فەلەستینە.

موخبێر هەروەها مافی وێتۆی هۆی لاوازی پێگەی نەتەوەیەکگرتووەکان وەسف کرد و وتی: ئەگەر ئاوەها مافێکی ناندادپەروەرانە نەبوایە ئەمڕۆ بە بۆنەی وێتۆی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەلایەن ئەمریکاوە زۆربەی ژنان و منداڵانی فەلەستینی نەدەکوژران و پیویستە لە ئەو بوارەدا ئاوڕدانەوەیەکی بنەڕەتی بکرێت.

342/