AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٠٢:٣٨ د.ن
1430991

کەنعانی: لە تەمێ کردنی جەنایەتکاران دوودڵ نابین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی نیگەرانی لە دەرکردنی بەیاننامەی ئەم دواییەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب، بڕگەکانی ئەو بەیاننامەی ڕەت کردەوە.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی نیگەرانی لە دەرکردنی بەیاننامەی ئەم دواییەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب، بڕگەکانی ئەو بەیاننامەی ڕەت کردەوە و وتی هەوڵی ئێران لەسەر مافی ڕەوا لە بەرانبەر تیرۆریستەکانی سەر بە ئیسرائیل لە هەولیر کە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و هاووڵاتییەکانیان دەخستە مەترسییەوە، ئەنجام درا و کۆماری ئیسلامی ئێرانلە بەرەوڕوو بوونەوەی هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و بەرگری لە ئاسایشی هاووڵاتیانی و تەمێ کردنی جەنایەتکاران دوودڵ نابێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ئێران ڕێز بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێڕاق دادەنێت و لە ئەو بارەوە شان بە شانی حکومەتی عێڕاق لەگەڵ داعش بە شەڕدا هات.

کەنعانی وتیشی کە چاوەڕوانی دەکرێت حکومەتی عێڕاق پابەندەی ڕێککوتننامەی ئەمنی نێوان دوو وڵاتەکە بێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە پێوەندی ئێران و عێڕاق قایم و دوولایەنە و بە پێ بەرژەوەندی هاوبەشە و چاوەڕوانی دەکرێت کۆمکاری عەرەب هەموو توان و هێزی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ڕاگرتنی هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە و چارەسەر کردنی پرسی 75 ساڵەی فەلەستین.

342/*