AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٠٢:١٣ د.ن
1430990

چوار ڕاوێژکاری باڵای ئێران لە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر دیمەشق شەهید بوون

لە هێرشی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەیەک لە دیمەشق، چوار ڕاوێژکاری باڵای ئێران شەهید بوون.

 سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە مێهر وتی: چوار ڕاوێژکاری پلە باڵای ئێرانی لە هێرشی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەی "ئەلمێزا"ی دیمەشق شەهید بوون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر میدیاکانی سوریا هێرشی ڕژێمی زایۆنیستییان بۆ سەر ناوچەی نیشتەجێبوونی "ئەلمێزا" لە دیمەشق ڕاگەیاند.

ئەلمەیادین لە سوریا بڵاویکردەوە، لەم هێرشەدا کەسێک شەهید بووە و سێ کەسیش بریندار بوون. ئەم دەستدرێژییە زایۆنیستییە بووەتە هۆی وێرانبوونی تەواوەتی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ئەلمێزا.

342/