AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٠١:٤٧ د.ن
1430989

تاران بەڵگەی هەیە دەیسەلمێنێت هەولێر سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئێرانە

عەلی فەزلوڵڵا، شرۆڤەکاری سیاسی عێڕاقی ، وتی: حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر دوژمنی ئیسرائیلی-ئەمریکی هیچ ورەیەک لە خۆیەوە نیشان نادات.

 عەلی فەزلوڵڵا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری ئەلعەهد نیوز، بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەولیر ساڵەهایە کە هەڕەشەیەک بووە بۆ سەر ئاسایشی عێراق، زیادی کرد: هەولێر هۆکاری سەرەکی لەناوچوونی ئابووری عێڕاق لە ڕێگای قاجاخی نایاسایی نەوت و دراو و زۆربەی قەیرانەکانە.

عەلی فەزلوڵڵا بە وتنی ئەوەی کە بەکارهێنانی ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هەولێرەوە بۆ هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ عێڕاق، قبووڵ نەکراوە و هەڕەشەیە بۆ سەر سەروەریی عێڕاق، داوای لە هەمووان کرد کە ڕێز بۆ سەر سەروەریی خاکی عێراق دابنێن و کەڵک وەرنەگرن لە خاکی عێڕاق بۆ سەر کردنە ئاامنجی دراوسێکان.

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە بە وتنی ئەوەی کە تاران هۆکاری یەکلایی هەیە کە دەیسەلمێنێت هەولێر هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و ئەو هەڕەشانە پێشێل کاری دەستووری عێراقە، وتی: هەمووی ئەو گۆڕانکاریانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەم عێراقییەکان و هەم ئێرانییەکان، هەولێر وەکوو سەرچاوەی هەڕەشەیی هەمیشەیی دراوسێکا چاولێبکەن.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەموو هەولەکانی هەولێر، بێژەری ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان پێوەندی بە حکومەتی عێراقەوە نیە، هەولێری لە بەرانبەر دوژمنی ئیسرائیلی ئەمریکییەوە بێ ورە وەسف کرد.

342/