AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:٥٤:٣٩ د.ن
1430985

تیرۆری ڕاوێژکارانی ئێرانی نیشانی دا ئیسرائیل پەیوەندی تۆکمەی لەگەڵ تیرۆریستانی ناوچەکە هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: تیرۆرکردنی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئێران لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕوونی پێوەندی قووڵ و ڕێکخراوەیی نێوان ئەم ڕژێمە تیرۆریستییە لەگەڵ تاقمە جۆراوجۆرەکانی تیرۆریستی و داعش لە ناوچەکە نیشان دەدات.

 ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بە توندی کردەوەی تاوانکاری و شەڕانگێزانەی ڕژێمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرش بۆ سەر ناوچەی نیشتەجێبوونی ئەلمێزە لە دیمەشق کە بووە هۆی شەهیدبوونی چوار لە ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران و ژمارەیەک هێزی ناوخۆیی سوریا، شەرمەزار کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پێشێل کردنی دووبارەی سەرەوەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا و پەرەسەندنی هێرشه شەڕەنگێزی و ئیستفزازییەکان بۆ سەر ئامانجه جۆراوجۆرەکانی سووریا له لایەن ڕژێمی تاوانبار و منداڵکوژی زایۆنیستی نیشان دەدات شکستی ڕژێمی زایۆنی لە بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی خۆڕاگری لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا، لە سەد ڕۆژی ڕابردوودا ئاشکرایە و لە هەوڵدایە بۆ بڵاوکردنەوەی ناسەقامگیری و نائەمنی لە ناوچەکەدا.

کەنعانی زیادی کرد: جێی خۆیەتی حکوومەتەکان، ڕێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەوان ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاشکرا کاردانەوەیان بەرامبەر بە کردەوە شەڕانگێزانە، تیرۆریستی و تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی هەبێت و بە توندی ئیدانەی بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: ڕاوێژکارە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی حکومەتی سووریا لەم وڵاتەدا ئامادەن، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە یارمەتیدانی حکومەت و سوپا و نەتەوەی سووریا بۆ شەڕ دژی تیرۆر و یارمەتیدان بۆ دامەزراندنی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی بەردەوام لە ئەم وڵاتە لە ساڵانی ڕابردوودا .

ڕاشیگەیاند: ئێران مافی وڵامدانەوە بەم دەستدرێژییەی هەیە.

342/