AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:٥٤:١٦ د.ن
1430983

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەدی ئەمریکا بۆردومان کرا/ بریندار هەیە

v

 سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رێگەی مووشەکەوە بۆردومان کراوە.
زیاتر لە پێنج مووشەک لە ناحیەی بەغدادییەوە ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد کراون و لە دەوروبەری بنکەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
هاوکات، بەرپرسێکی ئەمریکیش رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکەوە چەند سەربازێک بە سەختی بریندار بوون.
بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبارەوە و هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشی تێدا جێگیرن، لە ساڵی رابردووشەوە، دەیان جار لە رێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆردومان کراوە و بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشەکان راگەیاندووە.

342/