مەحەمەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەی ئابووری داڤوس لە سویسڕا سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتی قسەی کرد.
ناوبراو هاوپەیوەند بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی مووشەکی سپا لە دژی تیرۆریستەکان ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئێران و عێراق بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و زیادی کرد: ئێران وڵاتی دراوسێی عێڕاقە و لە بەرانگەر داعش لە پاڵ ئێمە وەستا.
سوودانی سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەش وتی: ئێمە لەگەڵ کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان لە غەززە بەرەوڕووین و کۆمەڵگای جیهانی ئەو بابەتە پشت گوێ دەخات.
342/