AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:١١:٠١ د.ن
1430613

بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان بەرپرسیارێتی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئاسیاشی وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە بەستراوە و بەرەنگاربوونەوەی قایم لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان بەرپرسیارێتی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکەیە.

 هاکان فیدان لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر هەندێک پرسی دوولایەنە و ناوچەیی باسی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە جەخت لەسەر ڕوانگەی نەگۆڕی ئێران لەسەر پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە ئامانجی دابینی بەرژەوەندی خەڵک، وتی: ئاسیاشی وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە بەستراوە و بەرەنگاربوونەوەی قایم لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان بەرپرسیارێتی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکەیە.

هەروەها هاکان فیدان لەسەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ میوانداری لە سەرۆک کۆماری ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا جەختی کرد.

342/