AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:٠٩:٤٦ د.ن
1430610

هەوڵ بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

سەرکردەیەکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند: لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی عەرەبی لە پەیوەندیدا دەبن بۆ راگرتنی “دەستدرێژییەکانی تورکیا” بۆ سەر کوردستانی سووریا.

مەحمود ئەلموسڵەت، هاوسەرۆکی “مەسەدە” لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی نۆرس پرێس رایگەیاند: بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە ئاماژەیە بۆ مایەپووچبوونی حکومەتی تورکیا و هەناردەکردنی قەیرانە ناوخۆییەکانی بۆ ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هێرشەکان لە ژێر رۆشنایی بێدەنگی نێودەوڵەتی و سەرقاڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە شەڕی غەززەوە ئەنجام دەدرێن.

ئەلموسڵەت داوای لە حکومەتی سووریا و وڵاتانی عەرەبی کرد، رۆڵی خۆیان بگێڕن بەرامبەر بە راگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی کوردستانی سووریا.