AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:٠٨:٢٤ د.ن
1430607

باڵوێزی ئێران لە هۆڵەندا بانگهێشت کرا/ هاوپەیوەند بە کوژرانی منداڵێک لە هەولێر

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا باڵوێزی ئێرانی بانگ کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە هێرشی سوپای پاسداران ئیسلامی بۆ سەر بارەگای سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی لە هەولێر منداڵێکی هۆڵەندی کوژراوە.

 بە پشتبەستن بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، حکومەتی هۆڵەندا ئەم هەینییە بانگهێشتی باڵوێزی تارانی کردووە بە بیانووی ئەوە گوایە منداڵێکی هۆڵەندی لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق کوژراوە.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، لەو بارەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە منداڵێکی هۆڵەندی تەمەن کەمتر لە ساڵێک لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوای ڕوونکردنەوە لە هاوتا ئێرانییەکەی کردووە و باڵیۆزی ئێرانی بانگهێشتکردووە.

342/